ئاردی بدە ئاردبێژێ، باھەندێکیش بڕێژێ ئاش لە خەیاڵێک و ئاشەوان لە خەیاڵێک ئاشی نەزان خوا ئەیگێڕێت ئاغای گوندی ڕێی بە گاوانی گوندی دەکەوێ قەدری زێڕ لای زەڕەنگەرە من ئاغا و تۆ ئاغا، ئەی کێ جێمان بۆ ڕاخا؟ ھەموو کەس لە شەڕواڵی خۆی دا پیاوە ماسی لە بەحرا سەودا ناکرێت بۆ ڕیش چوو سمێڵیشی دانا ھەموو شتێک بە خوێ، خوێش بە مانا بار بە لاباران قەت ناگاتە ھەواران قسە زۆر بکڕە، کەم بفرۆشە تا خاوەن ماڵ دزی گرت، دز خاوەن ماڵی گرت سەرێکی ھەیەو ھەزار سەودا ئاردی بدە ئاردبێژێ، باھەندێکیش بڕێژێ تاخۆت دۆست نەبی، کەس نابێ بەدۆست، چەپڵە لێ نادرێ بە تەنھا یەک دەست ئەوەی بە بڵندان بڕوانی، بە ناویاندا دەکەوێ ھەتا گوندۆر گوندۆر بوو خزمێ مە گەلەک زۆر بوو، گوندۆر ھاتە بڕانێ خزم ھاتەنە قڕانێ ئەوەی بەرز بفڕێت نزم ئەنیشێتەوە کەرە مەمرە بەھارە کورتانت بۆ دێت لە شارە ئەو کەسە ژیرە، پیری لە بیرە نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لەخوانە نان بۆ نانەوا گۆشت بۆ قەساب نان خۆرت بمرێ بەس مشور خۆرت نەمرێ سەری بێ دەلاک مەتاشە سەری لە بەر ھەتاو سپی نەکردووە سەری نایەشێت پەڕۆی لێ بەستووە. ئەوەی دەتگرێنێت دۆستە، ئەوەی کە پێت پێ ئەکەنێ دوژ...
Deriyê Derûnnasiyê (Gateway to psychology) دەروازەی دەروونناسی