ئاردی بدە ئاردبێژێ، باھەندێکیش بڕێژێ
ئاش لە خەیاڵێک و ئاشەوان لە خەیاڵێک
ئاشی نەزان خوا ئەیگێڕێت
ئاغای گوندی ڕێی بە گاوانی گوندی دەکەوێ
قەدری زێڕ لای زەڕەنگەرە
من ئاغا و تۆ ئاغا، ئەی کێ جێمان بۆ ڕاخا؟
ھەموو کەس لە شەڕواڵی خۆی دا پیاوە
ماسی لە بەحرا سەودا ناکرێت
بۆ ڕیش چوو سمێڵیشی دانا
ھەموو شتێک بە خوێ، خوێش بە مانا
بار بە لاباران قەت ناگاتە ھەواران
قسە زۆر بکڕە، کەم بفرۆشە
تا خاوەن ماڵ دزی گرت، دز خاوەن ماڵی گرت
سەرێکی ھەیەو ھەزار سەودا
ئاردی بدە ئاردبێژێ، باھەندێکیش بڕێژێ
تاخۆت دۆست نەبی، کەس نابێ بەدۆست، چەپڵە لێ نادرێ بە تەنھا یەک دەست
ئەوەی بە بڵندان بڕوانی، بە ناویاندا دەکەوێ
ھەتا گوندۆر گوندۆر بوو خزمێ مە گەلەک زۆر بوو، گوندۆر ھاتە بڕانێ خزم ھاتەنە قڕانێ
ئەوەی بەرز بفڕێت نزم ئەنیشێتەوە
کەرە مەمرە بەھارە کورتانت بۆ دێت لە شارە
ئەو کەسە ژیرە، پیری لە بیرە
نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لەخوانە
نان بۆ نانەوا گۆشت بۆ قەساب
نان خۆرت بمرێ بەس مشور خۆرت نەمرێ
سەری بێ دەلاک مەتاشە
سەری لە بەر ھەتاو سپی نەکردووە
سەری نایەشێت پەڕۆی لێ بەستووە.
ئەوەی دەتگرێنێت دۆستە، ئەوەی کە پێت پێ ئەکەنێ دوژمنتە
دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە
دەستە چەورەکەی خۆت بە من مەسڕە
ئەوەی لەبەر چاوانە، لەبەر دڵانە
لە ئاوی خووڕ مەترسە لە ئاوی مەنگ بترسە
لە ئاش زۆری پێچووە، لە ڕێگا پەلە پەلییەتی
لە ھەموو ھەورێک باران نابارێت
ڕونی ڕژاو دەکاتە خێری باوکی
دەنگی دەھۆڵ لە دوور خۆشە
کەری دێز حەز بە تۆپینی خۆی و زەرەری ساحێبی ئەکات
کەس بە دۆی خۆی ناڵێت ترشە
ئەگەر بووی بە میر، خوا نەکەی لە بیر
چی بچێنیت ئەوە ئەدووریتەوە
ھەر کەس دەچێتە قەبری خۆی
دوژمنی زانا، نەک دۆستی نەزان
باری کەر دایم قورسە
مار ڕقی لە سیرە، سیریش لە بەردەم کونی مار ئەڕوێت
ساڵی خۆش لە بەھارەکەیدا دیارە
ڕێوی لە کونی خۆی ھەڵگەڕێتەوە گەڕ ئەبێت
بەختی لە ھەموو شتێکدا ڕەشە، تەنھا لە شووتی دا سپی یە
تەشی ڕێس تەشی ڕێس بێت بەکلکی کەریش بێت ئەی ڕێسێت
ھەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە بەس ناوی گورگ بەدە
ئەگەر بتەوێت لەناو سواران دیاربیت وراغت تێر جۆکە
ئەو باوکەی مەلەوان بوو کوڕەکەی ئاو بردی
دۆم بە دانیشتن ماڵی وێرانە
دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
جوێن مەدە بە باوکی سەگم، جوێن نەدەم بە باوکی بەگت
چەم بێ چەقەڵ نابێت
چەپڵە بە یەک دەست لێ نادرێت
بەرخی نێر بۆ سەر بڕینە
بەرد لە جێ ی خۆی سەنگینە
من ئەڵێم نێرە ئەو ئەڵێت بیدۆشە
من ھەر بە پاڵووت ئەکەم و تۆ ھەر ئەبیت بە پاشوو
کەچەڵ کە دەرمانکەر بێت دەرمانی سەری خۆی ئەکات
ئیشی بەپینەو پەڕۆ ھەر دەگاتە نیوەڕۆ
با لە ھەر کوێیەکەوە بێت ئەو لەوێ شەن ئەکات
دار بە تەوری وت گەر کلکت لە خۆم نە بوایە توانای بڕینمت نە دەبوو
ئەڵێن تەنگانە خۆشی لەدوایە، باوەڕم وایە فەرموودەی خوایە
دەوڵەمەندی بەدڵە بە ماڵ نییە، گەورەیی بە عەقڵە بە ساڵ نییە
ماڵی قەڵب سەر با خاوەنێتی
مناڵی بچووکیش خەونی گەورە دەبینێت
ئارو بە بڕکییەوە جوانە
ئەگەر گوڵ نیت دڕکیش مەبە
دوای باران فەرەنجیم بۆ چییە؟
دوای کڵاوی با بردوو مەکەوە
بەڕە لای تەنکییەوە ئەدڕێ
دار ھەڵبڕە سەگی دز دیارە
دەریا بە دەمی سەگ گڵاو نابێت
خوا تا کێو نەبینێت بەفری تێ ناکات
قەرز کۆن ئەبێت نافەوتێت
قەرز دوو ماڵ ئاوەدان ئەکاتەوە
لە بخۆر مەترسە لە نەخۆر بترسە
لە برسا بمری لە گەڵتا ئەگری نانت ناداتێ
کاری ئەمڕۆ مەخەرە سبەی
کاسەی پڕ ئاشتی ماڵە
کە جام پڕ بوو لێ ی ئەڕژێ
کە زۆر ھات قەوارە بەتاڵە
کەڵەشێریش نەبێت ڕۆژ ئەبێتەوە
کونە مشکی لێ بووە بە قەیسەری
کە گوورگ پیر بوو ئەبێت بە مەخسەرەی سەگ
Comments
Post a Comment